دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له به‌غدا، كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو ووڵاتی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیان له خانویه‌كدا فڕاندووە.
وەزیری ناوخۆی عێراقی دەڵیت ئه‌و سێ كه‌سه بۆ كۆمپانیایه‌كی ئاوەدانكردنه‌وەی بنكه له كه‌نداوی فارسی كار دەكه‌ن.
دراوسێكانی ماڵی ئه‌و سێ ووڵاتیه بیانیه‌ش فڕێنراوەش له گه‌ڕەكی مه‌نسور دەڵێن ئه‌وان له له دەوروبه‌ری كاتژمێر 6:00 ی سه‌ر له به‌یانیدا گوێیان له دەنگه دەنگێكی نا ئاسایی بووە، به‌ڵام هیچ جۆرە ته‌قه كردنێك و پێكدادانێكیان گوێ لێ نه‌بووە.
دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیه‌كانیش گوتویانه له‌و ڕاپۆرته دەكۆڵنه‌وە.