Accessibility links

سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریال شارۆن دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یڕەوی پلانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ناكات  - 2004-09-15


سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریال شارۆن دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی په‌یڕەوی پلانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ناكات كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەییه‌وە دانراوە و له‌وەش ناچێت له‌ داهاتوشدا په‌یڕەو بكرێت.

به‌ڕێز شارۆن بۆ ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیۆت ئاهرۆنۆت" قسه‌ی كردوو گوتی ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وە تیشك دەخاته‌ سه‌ر پلان یه‌ك لایه‌نه‌ی كشانه‌وە له‌ كه‌رتی غه‌ززە و چوار نیشته‌جێی بچووكی كه‌ناری خۆرئاوا. قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكاش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گوتی ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز شارۆن له‌ نزیكه‌وە چاودێری دەكرێت و و‌اشنتۆنیش هێشتا پابه‌ندە به‌ پلانی ڕێگای ئاشتی كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە داڕێژراوە.

.

XS
SM
MD
LG