ئوستورالیا دەڵێت ئه‌و 225 ووڵاتیه‌ی كه له عێراقدایه له دوو ڕۆژ پاش هه‌واڵی فڕاندن و به بارمته گرتنی دوو ووڵاتی ئوستورالی ژمێراون و هه‌موویان دیارن.
گروپێكی چه‌كدار كه خۆیان به هێزی نهێنی ئیسلامی و تیرۆر و تۆقاندن ناو دەبه‌ن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند كه‌وا دوو پاسه‌وانی ئاسایشی ئوستورالی و دوو كه‌سی خه‌ڵكی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵاتیان له سه‌ر ڕێگای نێوان به‌غدا و موسڵ فڕاندووە.
ئه‌و گروپه هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی ئه‌و بارمتانه‌یان كردووە ئه‌گه‌ر هاتوو ئوستورالیا له ماوبی 24 سه‌عاتدا هێزەكانی له عێراق نه‌كشێنێته‌وە.
جۆن هاوەرد ی سه‌رۆك وەزیرانی ئوستورالیش له كانبێرا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و به ئاگادارییه‌وە هیوا دەخوازیت هه‌واڵی ئه‌و فڕاندنه ڕاست نه‌بێت و دروستكراو بێت.
قسه‌كه‌ری حكومه‌تی ئوستورالیش گوتویه‌تی هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وە هه‌یه كه سیڤیڵیه‌كی ئوستورالی له عێراق دیار نه‌بێت.
جێی باسه، ئوستورالیا نزیكه‌ی 850 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه.