ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا دەسه‌ڵاتدارانی ئێرانی داوایان له دانیشتوانی 17 گوند و لادێی سه‌ر سنوری نێوان عێراق و ئێران كردووە ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
هه‌روەها دەڵێن ئێران نیازی دانانی موشه‌كی جۆری شه‌هاب-3 ی هه‌یه كه تاوەكو دووری 1،300 كم دەڕوات.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕ‌اپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.