سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن جارێكی تر هه‌ڕەشه‌ی دەركردنی سه‌ركردەی فه‌له‌ستینیه‌كان یاسر عه‌رەفات له كه‌رتی غه‌ززە دەكات.
به‌ڕێز شارۆن له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیۆت ئاهرۆنۆت" به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی جوله‌كه‌كانه‌وە، كه بڕیارە له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دەست پێ بكات، ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
كاتێك ڕۆژنامه‌كه پرسیاریان له بارەی بڕیارەكه‌ی ساڵی ڕابوردوی كابنه‌ته‌كه‌ی كرد بۆ لابردنی به‌ڕیز عه‌رەفات، سه‌ركردەی ئیسرائیلیه‌كان گوتی ئه‌وە له كاتێكدا جێبه‌جێ دەكرێت كه بۆ ئیسرائیل بگونجێت.
كاربه‌دەستانی تری باڵای ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوە هه‌ڕەشه‌یان له دژی به‌ڕێز عه‌رەفات كردووە.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش له دژی هه‌ر كرداری له‌و جۆرەیه كه به‌رامبه‌ر سه‌ركردەی فه‌له‌ستینیه‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.