كۆریای باكور دەڵێت له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابوردوودا ته‌قینه‌وەیه‌كی گه‌ورە له نزیك سنوری چین ڕوویداوە كه ته‌نها به‌شێك بووە له پرۆژەیه‌كی هایدرۆ ئه‌لیكتریكی.
وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور پایك نامسه‌ن به ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی به‌ریتانی گوتوە كه ئه‌و ته‌قینه‌وەیه له ئه‌نجام ڕووخانی چیایه‌كه‌وە هاتووە كه به نیاز بوون بۆ پرۆژەی به‌رهه‌مهێنانی ووزەی كارەبا به‌كاری بهێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی كۆریای باشوریش گوتویه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه له نزیك بنكه‌یه‌كی موشه‌ك له ناوچه‌ی "یانگ گانگی" كۆریای باكورەوە ڕوویداوە.
ئه‌م ته‌قینه‌وەیه له كاتێكدا هات كه هه‌واڵی ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وەی چه‌كی ناوەكی له لایه‌ن كۆریای باكورەوە ڕاگه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوری دەڵین له ته‌قینه‌وەكه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردودا هیچ نیشانه‌یه‌كی بوونی كه‌رەسته‌ی ناوەكی نه‌بووە.