Accessibility links

سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی دەڵێت دوامۆڵه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وە له‌ به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێران دیاری نه‌كراوە - 2004-09-13


سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی دەڵێت دوامۆڵه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وە له‌ به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێران دیاری نه‌كراوە.

موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی دەڵێت ئه‌و لێكۆڵینه‌وەیه‌ پرۆسه‌یه‌كی كراوەیه‌ و كاتێك كۆتایی دێت كه‌ باوەڕ بكرێت ته‌واو بووە و جێبه‌جێ كراوە. به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ڤیه‌ننا بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی كردووە كه‌ له‌وێ كۆبوونه‌وە به‌ مه‌به‌ستی ووتوێژ كردن له‌ سه‌ر كێشه‌ ناوەكیه‌كان ساز دەكات.

ئاژانسی ووزەی ناوەكی بیر له‌ دیاریكردنی دوامۆڵه‌تێك دەكاته‌وە تاوەكو ئێران هه‌موو زانیاریه‌ نهێنیه‌كانی به‌رنامه‌ ناوەكیه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ دیاریكراوەی كه‌ بۆی دادە‌نرێت ئاشكرای بكات.

له‌ به‌رنووسی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ریتانی و فه‌رەنسی و ئه‌ڵمانیدا هه‌ڕەشه‌ی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی كرداری زیاتر كراوە ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران تاوەكو كۆبوونه‌وەی داهاتووی ئاژانسی ووزەی ناوەكی جیهان هاوكاری نه‌كات و سه‌رنه‌كه‌وێت له‌ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌کانیان.

ئه‌مه‌ریكاش ئێران تاوانبار دەكات به‌وەی كه‌ هه‌وڵی دروستكردنی بۆمبی ناوەكی دەدات. ئێرانیش دەڵێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG