Accessibility links

هاوولاتیانی ئه‌‌مریكی ئه‌‌مرۆ سێیه‌‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆرستیه‌‌كانی رۆژی یازده‌‌ی مانگی نۆی سالی دوو هه‌‌زارو یه‌‌ك ده‌‌كه‌‌نه‌‌وه. - 2004-09-11


هاوولاتیانی ئه‌‌مریكی ئه‌‌مرۆ سێیه‌‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆرستیه‌‌كانی رۆژی یازده‌‌ی مانگی نۆی سالی دوو هه‌‌زار و یه‌‌ك ده‌‌كه‌‌نه‌‌وه. رێوره‌‌سمی تایبه‌‌تی له نیویۆرك و واشنتۆن و شاره‌‌كانی تریش ئه‌‌نجامدران بۆ یادكردنه‌‌وه‌‌ی نزیكی سێ هه‌‌زار كه‌‌س كه له هێرشه‌‌كانی ئه‌‌‌‌‌لقاعده گیانیان له ده‌‌ستدا. له نیویۆرك، خانه‌‌واده‌‌ی قوربانیان ناوی هه‌‌ر دوو هه‌‌زار و حه‌‌وت سه‌‌دو چل و نۆ كه‌‌سه‌‌یان خوێند كه له هێرشه‌‌كانی بۆ سه‌‌ر ناوه‌‌ندی بازرگانی جیهانی گیانیان له ده‌‌ست دا. وه له رێوره‌‌سمێكی تر له گۆرستانی نیشتیمانی ئارلینگتۆن، كه ده‌‌كه‌‌‌وێته ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی واشنتۆنی پایته‌‌خت، رێز له‌‌و كه‌‌سانه گیرا كه له هێرشه‌‌كه‌‌ی بۆ سه‌‌ر پێنتاگۆن گیانیان له ده‌‌ست دا.

XS
SM
MD
LG