Accessibility links

توركیا بانگه‌شه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەكات به‌ خێرای ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شكرییه‌كانیان له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ر ی باكوری عێراق ڕابگرێت  - 2004-09-10


توركیا بانگه‌شه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەكات به‌ خێرای ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شكرییه‌كانیان له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ر ی باكوری عێراق ڕابگرێت كه‌ له‌وێ ژمارەیه‌كی زۆر له‌ توركومانه‌كانی لێ دەژی.

ته‌له‌فزیۆنی توركی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاندووە كه‌وا وەزیری دەرەوەی توركیا عه‌بدوڵڵا گول به‌ نیازە له‌ سه‌ر ئاستێكی باڵا په‌یوەندی به‌ كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتۆن و ئه‌نكه‌رە بكات.

نوێنه‌ری توركومانه‌كانی عێراق به‌ ته‌‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی گوتووە له‌ ماوەی ئه‌و هێرشانه‌دا 26 توركومان كوژراوە و 71 كه‌سیش بریندار بووە.

XS
SM
MD
LG