Accessibility links

به‌هرۆز گه‌ڵاڵه‌یی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ توركیا سه‌بارەت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سكرتێری پارته‌كه‌یان بۆ توركیا دەدوێت - 2004-09-08


سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ نیازە سه‌رەدانی ئیتالیا بكات و پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌وێ سه‌ردانی توركیای كردووە.

جه‌لال تاڵه‌بانی به یاوەری حه‌مید مه‌جید موسا ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له‌ توركیا له‌ لایه‌ن وەزیری دەرەوەی توركیا و كۆمه‌ڵێك كاربه‌دەستی باڵای تری توركیه‌وە پێشوازیان لێوە كراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وەیه‌كیان سازداوە و تیایدا باسیان له‌ ئایندەی عێراق و جێگیری بارودۆخی عێراق و پاراستنی ئاسایشی ووڵات كردووە.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌هرۆز گه‌ڵاڵه‌ێی نوێنه‌ری ی.ن.ك له‌ توركیا سازداوە.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG