ئاژانسی خزمه‌تگوزاری فیدارلی ڕووسیا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت ته‌رخان كردووە بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك دەدات كه یارمه‌تی دەستگیركردنی دوو سه‌رهه‌ڵداوی چهچنی دەكات كه به پیلانگێڕی هێرشه خوێناویه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووی كێشه‌ی بارمته‌كان تاوانبار كراون.
دەزگای خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسایشی فیدرالی گوتویانه شامیل باساێڤ و ئه‌سلان ماسخادۆڤ به‌رپرسی ئه‌و هێرشه جودا جودانهن كه له ماوەی چه‌ند ساڵی ڕابوردودا له ڕووسیا ڕوویانداوە. هه‌روەها تاوانباریش كراون به‌وەی كه هێرشی هه‌فته‌ی ڕابووردوی قوتابخانه‌كه‌ی شاری بێسلانی ئۆسێتای باكوری ڕوسیایان ئه‌نجام دابێت كه تیایدا زیاتر له هه‌زار كه‌س له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وە دەستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش، ته‌له‌فزیۆنی ڕووسی وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و ڕوبهڕوبونهوە توند‌و تیژییه‌ی ڕۆژی هه‌ینی لێ دەدا كه له لایه‌ن چه‌كدارەكان خۆیانه‌وە گیرا بوون.
جێی باسه، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوە زیاتر له 335 كه‌س گیانیان له دەستدا كه نیوەیان منداڵ بوون.