ئیتالیه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توڕەیی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به هه‌واڵی فڕاندنی دوو ژنی ئه‌و ووڵاته له پایته‌ختی عێراقی.
ئه‌و ژنانه ته‌مه‌نیان له بیسته‌كاندا بووە و له عێراق بۆ ڕێكخراوێكی مرۆیی كاریان دەكرد كاتێك كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كردە سه‌ر ئۆفیسی ڕێكخراوەكه‌یان كه به " پردەكانی به‌رەو به‌غدا" ناسراوە و له گه‌ڵ دوو عێراقیدا فڕاندوویانن.
له ڤاتیكانیش، پاپا جۆن پۆل دوعا بۆ ئازاد بوونیان دەكات و له عێراقیش مه‌لا موسوڵمانه‌كان داوای ئازاد كردنیان دەكه‌ن و ڕەخنه له‌و فڕاندنانه دەكه‌ن و به گوناهی دادەنێن و دەڵێن ئه‌و ژنانه به كاری ئاشتیخوازانه له عێراقدا بوون و هه‌وڵی یارمه‌تیدانی گه‌لی عێراقیان داوە.
له هه‌مان كاتدا له فه‌رەنساش، كاربه‌دەستان گه‌شبینن به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی ئه‌دوو ڕۆژنامه‌وانه فه‌رەنسیه‌ی كه له عێراقدا فڕێندارون و به‌و هیوانه‌ن له ئایندەیه‌كی نزیكدا ڕزگار بكرێن.