كاربه‌دەستانی ئوردونی و توركی ئازاد كردنی ئه‌و ووڵاتیه به بارمته گیراوانه‌یان ڕاگه‌یاندووە كه له لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وە له عێراق دەستگیر كراون.
وەزیری دەرەوەی ئوردنی مه‌روان موعشه‌ر دەڵێت سێ ئوردونی و ووڵاتیه‌كی سودانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئازاد كراون. له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌شدا، گروپێكی میلیشیا وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە و تیایدا دەستگیر كردنی چوار شۆفێری ئوردونیان ئاشكرا كردبوو.
له هه‌مان كاتدا وەزیری دەرەوەی توركی دەڵێت شۆفێرێكی توركی كه له عێراق به بارمته گیرا بوو، ئازاد كرا پاش ئه‌وەی كۆمپانیاكه‌ی به داخوازییه‌كانی ڕفێنه‌ران ڕازی بوو تاوەكو كارەكانیان له عێراقدا ڕاگرن.