Accessibility links

عزه‌‌ت ئیبراهیم ئه‌‌لدوری له تكریت ده‌‌ستگیر كرا - 2004-09-05


كاربه‌‌ده‌‌ستێكی عیراقی ده‌‌ڵێت هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی و عیراقی عزه‌‌ت ئیبراهیم ئه‌‌لدوری كه‌‌سی دووه‌م له رژێمی پێشووی عیراقیان گرتووه. ووته‌‌بێژێكی وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری عیراق ووتی جێگری پێشووی سه‌‌رۆكی عیراق ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه له ئۆپه‌‌راسیۆنێكی له‌‌شكری له شاری تكریت ده‌‌ستگیر كرا. شایه‌‌نی باسه، كاربه ده‌‌ستانی ئه‌‌مریكی ده ملیۆن دۆلارییان وه‌‌كو خه‌‌لات ته‌‌رخان كردووه بۆ ئه‌‌و كه‌‌سه‌‌ی هاوكاری بكات بۆ گرتنی ئه‌‌لدوری، كه به‌‌پشتیوانی كردنی خراپكاران له عیراق گوناهبار كراوه. ئه‌‌لدوری به پله ی شه‌‌شه‌‌م ده‌‌هات له لیستی كاربه‌‌ده‌‌سته عیراقیه خواستراوه‌‌كان له لایه‌‌ن ئه‌‌مریكاوه، و بلندترین كاربه‌‌ده‌‌ست بوو كه ده‌‌ستگیر نه‌‌كرابوو.

XS
SM
MD
LG