ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن توند دەكه‌ن و ته‌نهاش 60 ڕۆژ به‌رله‌وەی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ڕای خۆیان بۆ بدەن.
به‌ڕێز بوش له درەنگانێكی دوێنێ پێنج‌شه‌ممه‌دا به ڕەسمی قایل بوونی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ كاندیدكردنی له لایه‌ن كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له دوا شه‌وی كۆنگرەكه‌دا و له‌و ووتارەدا كه سه‌رۆك بوش پێشكه‌شی كرد ئاماژەی به پلانه‌كانی ماوەی دووەم گه‌ڕی له كۆشكی سپی كرد و به‌ڵێنی به جیهانێكی سه‌لامه‌ت و بێ وەیتر دا. لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا له كاتێكدا كه به‌رگری له ڕێبازی خۆی دەكرد و ڕەخنه‌ی له به‌ڕێز كێری گرت و به كاندیدێكی لاوازی دانا.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ووتارەكه‌یدا گوتی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردندایه له شه‌ڕی دژی تیرۆرزم، ئه‌مه له كاتێكدا كه كار بۆ به‌رەو پێشچوونه‌كانی دیموكراسی دەكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا.
هه‌روەها له ووتارەكه‌یدا به‌رگری له بڕیاری شه‌ڕی عێراق كرد و گوتی سه‌دام حوسه‌ین تا ئه‌و دەمه‌ێ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كردە سه‌ر هه‌ر هه‌ڕەشه و مه‌ترسی بووە.
به‌ڕێز بوش هه‌ر له پاش كاتێكی كه‌م له ته‌واو بوونی ووتارەكه‌ی نیۆركی جێ هێشت و چاوەڕێ دەكرێت له ماوەی ڕۆژانی داهاتودا سه‌ردانی وولایه‌ته‌کانی په‌نسلڤانیا و ئۆهایۆ و ئایه‌وا ویسكانسن و وێست ڤه‌رجینیا بدات تاوەكو درێژە به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بدات.
هه‌ر له پاش ووتارەكه‌ی سه‌رۆك بوش به كاتژمێرێك، سیناتۆر جۆن كێری دەستی به هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێز بوش و جێگری سه‌رۆك دیك چینی كرد. به‌ڕێز كێری له ماوەی ووتارێكدا له وولایه‌تی ئۆهایۆ گوتی تیمه‌كه‌ی بوش له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆ و دەرەوەدا خۆیان دەرخست كه‌وا بۆ ڕێبه‌رایه‌تی كردنی ووڵاته‌كه ناشێن.