كێشه‌ی قوتابخانه‌ی هه‌رێمی ئۆسێتای باكوری ڕووسیا پاش ته‌قه لێ‌كردن و ته‌قینه‌وەیه‌كی زۆر كۆتایی پێ‌هات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزێكی ڕووسی هێرشی كردە سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه‌وتۆته شاری "بێسلان" ەوە كه تیایدا میلیشیاكانی داوای سه‌ربه‌خۆیی چه‌چنیا دەكه‌ن و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وە سه‌دان منداڵ و گه‌ورەیان به بارمته گرتووە.
ڕۆژنامه‌وان دەڵین كه 13 میلیتان له باڵه‌خانه‌كه دەرباز بوون و پۆلیس ڕاویان دەنێن. هه‌روەها ته‌قه لێ‌كردن له نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌ندەفه‌ریك و چواردەوری خانوویه‌كدا دەبیسترێت كه پێدەچێت له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وە وەك حه‌شارگه به‌كار بهێنرێت.
ئاژانسه‌كانی میدیای ڕووسیاش ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا هێزەكانی حكومه‌ت كۆنترۆڵی ته‌واوی باڵه‌خانه‌یه‌کیان به دەسته‌وەیه و كاربه‌دەسته خۆجێیه‌كان دەڵێن نزیكه‌ی 250 بارمته له‌و هێرشه‌دا بریندار بوون و 5 میلیشیاش كوژراوە.