سه‌رۆك بوش له كۆنگرەی نیشتمانی پارتی كۆماریه‌كان هاته سه‌ر سه‌كۆی قسه‌كردن.
له‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا به‌ڕێز بوش به دەستنیشانكردنی بۆ مۆڵه‌تێكی تری سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وە ڕازی بوو.
به‌ڕێز بوش دیدوبۆچوونی خۆی بۆ پاشه ڕۆژی ئه‌مه‌ریكا خسته ڕوو. هه‌روەها باسی له هه‌موو كارەكانی خۆی له ناوەوە و دەرەوەی ووڵات كرد كه له یه‌که‌م مۆڵه‌تی چوار ساڵی خۆیدا ئه‌نجامی داوە.
هه‌روەها سه‌رۆك بوش به‌رگریه‌كی زۆر توندی له شه‌ڕی عێراق كرد و به ووتارەكه‌ی كۆتایی به ڕۆژی چوارەم و كۆتایی كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییه‌كان له شاری نیۆرك هێنا.
جێگری سه‌رۆك دیك چینی له‌و كۆنگرەیه‌دا ووته‌ی خۆی پێشكه‌ش كردوو ئه‌ویش دووبارە هه‌ڵبژاردنه‌وەی خۆی قه‌بوڵ كرد‌و هێرشێكی توندی كردە سه‌ر كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان جۆن كیری و گوتی ئه‌و بۆ ڕێبه‌رایه‌تی كردنی ووڵات دەست نادات.