كاربه‌دەستانی ڕووسی دەڵێن ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارەی سه‌دان كه‌سیان به بارمته له خوێندنگایه‌كی باشوری ڕوسیادا گرتووە، بیست و شه‌ش كه‌سیان ئازاد كردووە.
پێشتریش دەنگی دوو ته‌قینه‌وە له نزیك دەرەوەی ئه‌و خوێندنگایه‌ی شاری به‌سلان ئۆسێتای باكور بیستراوە. هه‌وەها دووكه‌ڵی گه‌ورەی ڕەشیش به سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رز بۆته‌وە و ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانیش ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا ئۆتۆمبیلێك گڕی تێبه‌ربووە، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی چوار دەوری گڕتێبه‌ردانه‌كه ڕوون و ئاشكرا نیه.
سه‌رۆك ڤلادمیر پوتن له پێناو كۆتایی هێنان به كێشه‌كه‌م تا ئێستا بڕیاری به‌كارهێنانی هێزی نه‌داوە و گوتویه‌تی ئامانجی سه‌رەكیمان ڕزگار كردنی ژیانی كه‌سه به بارمته گیراوەكانه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌شه‌وە، ڕێبه‌ری ڕووسی گه‌شته‌كه‌ی بۆ توركیا دوا خستووە.
جێی باسه، له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردە سه‌ر خوێندنگایه‌ك و پشتێنی بۆمب چێنراویان له خۆیان به‌ستووە. به‌هۆی ئه‌م ڕووداوەش كۆمه‌ڵێك كه‌س گیانیان له دەستداوە به‌ڵام تا ئێستا ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوژراون ئاشكرا نیه. ەاوەڕیش دەكرێت، ژمارەی گیراوەكان به لایه‌نی كه‌مه‌وە 350 كه‌س بن و به‌شی زۆریان منداڵن.