پزیشكه‌كانی شاری فه‌للوجه ڕادەگه‌یه‌نن له ئه‌نجام هێرشێكی ئاسمانی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر شارەكه به لایه‌نی كه‌مه‌وە 20 كه‌س كوژراوە كه باوەڕدەكریت له نێویاندا منداڵی تیادا بووبێت.
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له درەنگانێكی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا دوو بینایان بۆمباران كردووە كه به پێی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن میلیشیا تیرۆرسته‌كانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاویه‌وە به‌كار هێنراوە.
به‌ڵام دانیشتوانی ناوخۆی شارەكه ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیان رەت دەكه‌نه‌وە و دەڵێن فڕۆكه‌كان خانووبه‌رەی هاوڵاتیانیان بۆمباران كردووە.
له هه‌مان كاتدا له شاری نه‌جه‌فی پیرۆز، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی یارمه‌تی هێزەكانی عێراقی و خه‌ڵكی سیڤیڵی شارەكه دەدەن تاوەكو ئه‌و خانوبه‌رانه چاك بكه‌نه‌وە كه له ماوەی شه‌ڕ و پێكدادانی سێ هه‌فته‌یی نێوان میلیشیاكانی سه‌ر به شیعه‌كان و هێزەكانی عێراقیدا ڕوویدا.
شاری نه‌جه‌فیش هه‌ر له پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕ له شارەكه‌دا و ڕازی بوونی لایه‌نگرانی سه‌در به كشانه‌وە له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی بارودۆخه‌كه‌ی ئارام بۆته‌وە.