Accessibility links

ڕۆژنامه‌وانێكی ئێرانی له‌ عێراق ئازاد كرا - 2004-09-02


پۆلیسی عێراقی ڕۆژنامه‌وانێكی ئێرانی ئازاد كردووە كه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردودا له‌ شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف له‌ باشوری ووڵات دەستگیر كرابوو.

حه‌سه‌ن قائدی سه‌ر به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فارس له‌ كاتێكدا دەستگیر كرا كه‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵی سه‌بارەت به‌ ڕووبه‌رووبوونه‌وەی نێوان میلیشیاكانی مه‌لای شیعه‌ ڕادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزەكانی عێراقی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكای وەردەگرت. پۆلیسی عێراقی دەڵێن ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ مۆڵه‌تی كاركردنی پێ نه‌بووە، هه‌ر بۆیشه‌ گیراوە.

ئێستاكه‌ به‌ڕێز قائدی دراوەته‌وە دەست باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له‌ به‌غدا.

XS
SM
MD
LG