گروپێكی میلیشیا له عێراق حه‌وت ووڵاتی بیانی ئازاد كردووە پاش ئه‌وەی كه له بۆ ماوەی شه‌ش هه‌فته دەستگیر كرابوون، ئه‌مه له كاتێكدا كه فه‌رەنسا هێشتا چاوەڕوانی چارەنووسی دوو ووڵاتیه فڕێنراوەكه‌ی دەكات.
ئازادكراوەكانیش خه‌ڵكی كینیا و هندستان و میسرن و ئێستاكه گه‌یشتونه‌ته بنكه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌كه‌یان له كوێت كه كاریان بۆ دەكرد.
پێشتریش چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌رەبیه وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی بڵاوكردەوە و نیشانی‌دا كه له بارودۆخێكی ته‌ندروستی باشدان.