گروپێكی چه‌كدار له عێراق دەڵێن 12 ووڵاتی نیپاڵیان كوشتووە، هاوكاتیش هیواكان بۆ ئازاد كردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌رەنسی زیاد دەكات كه له لایه‌ن گروپێكی جیاوازەوە فڕێندراون.
ئه‌ندامێكی له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لسونه له كاسێتێكی ڤیدیۆیدا كه له سه‌ر ماڵپه‌رێكی ئیسلامیه‌وە بڵاوكراوەته‌وە، سه‌ر بڕینی بارمته‌یه‌كی دەموچاو داپۆشراو نیشان دەدات. به‌ڵام له‌و كاسێته‌دا وێنه‌ی كوشتنی یانزدە كه‌سه‌كه‌ی تر پیشان نه‌دراوە.
حكومه‌تی نیپاڵیش گوتویه‌تی نه‌یانتوانیوە دەستبه‌جێ كوشتنی ئه‌و دوانزدە كه‌سه جه‌خت بكه‌نه‌وە كه باوەڕ دەكرێت بۆ كۆمپانیایه‌كی ئوردونی له عێراق كاریان كردووە.
له ههواڵێكیشدا كه به به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووە، ڕادەگهیهندرێت كه‌وا ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه فه‌رەنسیه‌ی كه له عێراق فڕێنرا بوون، له مزگه‌وتی ئوم ئهلتهبول ته‌سلیم به كۆمه‌ڵێك ڕێبه‌ری ئاینی كراون.
به‌ڵام مه‌لا ئاینیه موسوڵمانه‌كانی به‌غدا دەڵێن هێشتا هیچ په‌یوەندییه‌كی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕێنهرانهدا نه‌كردووە.