Accessibility links

كاربه‌دەستانی فه‌رەنسا به‌ نیازن سه‌ردانی به‌غدا بدەن  - 2004-08-30


وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسی میشێل بارنیه‌ر دەڵێت كاربه‌دەستانی حكومه‌ته‌كه‌یان به‌رەو به‌غدا دەڕۆن تاوەكو له‌ پێناو ڕزگاركردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌رەنسی كاربكه‌ن كه‌ له‌ پایته‌ختی عێراقیدا فڕێنراون.

به‌ڕێز بارنیه‌ر له‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌ قاهیرە دابوو، كاتێك له‌ قاهیرە له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی عه‌رەبی و میسریدا كۆبووبۆوە تاوەكو بزانن ئه‌وان به‌ چ شێوەیه‌ك یارمه‌تی ئازادكردنی كرستیان چێسنۆت و جۆرجیس مالبرونۆت بدەن كه‌ ئێستاكه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانه‌وە فڕێنراون.

چه‌كدارانیش داوا له‌ حكومه‌تی فه‌رەنسی دەكه‌ن قه‌دەغه‌كردنی له‌چك له‌سه‌ر قوتابیه موسوڵمانه‌كان له‌ قوتابخانه‌كانی فه‌رەنسا لابه‌رن. قسه‌كه‌رێكی حكومه‌تیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وە كردۆته‌وە كه‌وا ئه‌و قه‌دەغه‌ كردنه‌ لا نابرێت.

هاوبه‌ندییه‌كی پێكهاتوو له‌ ڕێبه‌رە موسوڵمانه‌كانی فه‌رەنساش ئامۆژگاری حكومه‌تی كردووە كه‌وا له‌گه‌ڵ فڕێنه‌رانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌دا دانووساندن نه‌كه‌ن و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG