Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له كابولی پایته‌‌ختی ئه‌‌فغانی چوار كه‌‌س كوژران.  - 2004-08-29


كاربه‌‌ده‌‌ستانی ئه‌‌فغانی ده‌‌ڵێن ته‌‌قینه‌‌وه‌‌یه‌‌ك له كابولی پایته‌‌ختی ئه‌‌فغانی روویداوه و به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه چوار كه‌‌س، كه دوانیان بیانین، كوژراون. پۆلیسی ئه‌‌فغانی ده‌‌ڵێن ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه له نه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له گه‌‌ره‌‌كی شارێناو روویداوه كه ژماره‌‌یه‌‌ك له رێكخراوه بیانیه‌‌كان ده‌‌كه‌‌ونه ئه‌‌و جێگایه. هاوكات، كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له باشووری رۆژهه‌‌لاتی ئه‌‌فغانستان ده‌‌ڵێن كه‌‌وا ته قینه‌‌وه‌یه‌‌ك له خوێندنگه‌‌یه‌‌كی ئاینی روویداوه و ده كه‌‌س كوژراون كه نۆیان مناڵن، وه پازده‌‌ی تریش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG