Accessibility links

هێزه‌‌كانی پاراستنی عیراقی شاری نه‌‌جه‌‌فیان كۆنترۆل كرد - 2004-08-28


هێزه‌‌كانی پاراستنی عیراقی شاری نه‌‌جه‌‌فیان كۆنترۆل كرد، دوای ئه‌‌وه‌‌ی چه‌‌كداره شیعه‌‌كان له مزگه‌‌وتی ئیمام عه‌‌لی ده‌‌رچوون له چوارچێوه‌‌‌ی رێكه‌‌وتنێك بۆ به كۆتایی هێنانی سێ حه‌‌فته ی شه‌رو پێكدادان له نێوان چه‌‌كداره شیعه‌‌كان و سه‌‌ربازانی ئه‌‌مریكی و عیراقی. چه‌‌‌كداره‌‌كانی سه‌‌ر به مه‌‌لای توندرێ موقته‌‌دا ئه‌‌لسه‌‌در كلیله‌‌كانی مزگه‌‌وتی ئیمام عه‌‌لیان به بلندترین مه‌‌لای شیعه‌‌ی عیراق، ئایه‌‌توللا عه‌‌لی ئه‌‌لسیستانی، سپارد. به‌‌لام دانیشتوانی شاری نه‌‌جه‌‌‌ف ده‌‌لێن زۆرینه‌‌ی چه‌‌كداره‌‌كان چه‌‌كه‌‌كانیان دانه‌‌ناوه، كه ئه‌‌مه‌‌ش یه‌‌كێك بوو له‌‌و سێ مه‌‌رجه‌‌ی له رێكه‌‌وتنه‌‌كه هاتووه. له دوای بڕگه‌‌كانی رێكه‌‌وتنه‌‌كه، پۆلیسی عیراقی ئاسایشی شاری نه‌‌جه‌‌ف ده‌‌پارێزێت، هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی له‌‌و شاره ده‌‌کشێنه‌‌وه و حكومه‌‌تی كاتی عیراق قه‌‌ره‌‌بوی قوربانیان ده‌‌كاته‌‌وه.

XS
SM
MD
LG