Accessibility links

سه‌رۆك بوش دانی به‌و‌ەدا ناوە كه‌ به‌ شێوەیه‌كی ناڕ‌است بارودۆخه‌كانی دوای شه‌ڕی عێراقی هه‌ڵسه‌نگاند بوو - 2004-08-27


سه‌رۆك بوش دانی به‌و‌ەدا ناوە كه‌ به‌ شێوەیه‌كی ناڕ‌است بارودۆخه‌كانی دوای شه‌ڕی عێراقی هه‌ڵسه‌نگاند بوو.

ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌ ژمارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌دا دەڵێت به‌ڕێز بوش له‌ ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كه‌یاندا دانی به‌و ڕاستیه‌د‌ا هێناوە، به‌ڵام سوریش بووە له‌سه‌ر ئه‌وەی كه‌ ئه‌و یاخیبونه‌ 17 مانگیه‌ی له‌ عێراقدا سه‌ری هه‌ڵدا ئاكامێكی چاوەڕوان نه‌كراوی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئاسان و خێراییه‌ بووە كه‌ له‌ دژی له‌شكری عێراقی به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌كه‌ش به‌ڕێز بوش گوتویه‌تی له‌شكری عێراقی به‌ ناو شارەكان دا بڵاوبونه‌وە و دیار نه‌مان، هه‌روەها بوونه‌ هۆی دروست بوونی سه‌رهه‌ڵدانێكی گه‌ورە له‌ دژی هێزەكانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوەیه‌كی خێرا كه‌ زۆر زیاتر بوو له‌وەی كه‌ پێشبینی بۆ دەكرا.

XS
SM
MD
LG