Accessibility links

گێرەشێوێنه‌كان له‌ عێراق هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بۆرییه‌ نه‌وته‌كانی باشور  - 2004-08-26


گێرەشێوێنه‌كان له‌ باشوری عێراق هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هه‌شت بۆری نه‌وتی نزیك شاری به‌سرە.

كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌وی ڕابووردو كه‌ زیانیان به‌و بۆرییه‌ سه‌رەكیانه‌ گه‌یاندبوو كه‌ به‌ بنكه‌كانی به‌نزین و گاز تێكردنه‌وە به‌ستراون.

دەسه‌ڵاتداران گوتویانه‌ ئه‌وان وا باوەڕیان نه‌دەكرد كه‌ ئه‌و زیانانه‌ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی ووڵاته‌كه‌ هه‌بێت.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ریش گوتویه‌تی سه‌رچاوەكانی كۆمپانیای نه‌وت دەڵێن ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ چالاكیه‌كانی فرۆشتن و ناردنی نه‌وت بۆ دەرەوەی عێراق له‌ باشورەوە كه‌مێك هاتۆته‌ خوارێ، به‌ڵام باوەڕ دەكرێت له‌ ئایندەیه‌كی نزیكدا وەكو خۆی لێ بێته‌وە.

XS
SM
MD
LG