ڕێبه‌ری باڵای شیعه ئاینزاكان ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی گه‌یشته نه‌جه‌ف و دەستیكرد به ووت‌وێژی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كاندا.
سه‌رۆك وەزیرانی عێراقیش ئه‌یاد عه‌للاوی ئاگر به‌ستنێكی 24 كاتژمێری له‌و شارە پیرۆزەدا ڕاگه‌یاندووە به‌و هیوایه‌ی یاخیبوان به شێوەیه‌كی ئاشتیانه كۆتایی به سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌یان بهێنن.
به دەیان هه‌زار كه‌سیش له لایه‌نگرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له شاری نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وە تاوەكو شارەكه و مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له زیانی زیاتر بپارێزن.
وەزیری ته‌ندروستی عێراقیش دەڵێت له شاری كوفه به‌هۆی هێرشێكی به هاوەن بۆ سه‌ر مزگه‌وتی گه‌ورەی شارەكه 74 كه‌س كوژراوە و300 كه‌س بریندار بووە.
تا ئێستاش ئاشكرا نیه كه‌وا كێ به‌ر پرسی ئه‌و هێرشه بووە كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌زاران كه‌س به ناو شاری نه‌جه‌ف دا ڕوویداوە. له پاشیشدا چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقیه‌وە ته‌قه‌ی له خۆپیشاندەران كردووە و قوربانیشی لێ كه‌وتۆته‌وە.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.