ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق ئایه‌تواڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی بانگه‌شه‌ی عێراقیه‌كان دەكات كه به ڕێپێوان به‌رەو شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف بڕۆن تاوەكو ئه‌و هێرشانه ڕابگرن كه دەكرێنه سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌لی و ئێستاكه‌ش له لایه‌ن چه‌كدارە شیعه‌انه‌وە كۆنترۆڵ دەكرێت.
ڕێبه‌ری ئایینی ته‌مه‌ن 73 ساڵه له ناكاو له له‌ندەنه‌وە گه‌ڕایه‌وە بۆ عێراق. جێی باسه، سیستانی له‌م ماوەیه‌ی دواییدا سه‌ردانی له‌ندەنی كرد بۆ مه‌به‌ستی وەرگرتنی چارەسه‌ری پزیشكی. ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له شاری به‌سرەی باشور بووە و به‌رەو شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتووە.
له نه‌جه‌فیش، دەنگی ته‌قینه‌وە و ته‌قه بیستراوە له كاتێكدا كه هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له چه‌كدارەكانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در نزیك بوونه‌ته‌وە.