ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ر له نوێ شه‌ڕی قورس له شاری نه‌جه‌فی عێراق له نێوان هێزە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكانی لایه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان ڕوویداوە و شه‌ڕەكه‌ش له نزیك مزگه‌وته‌كه‌ی ئیمامی عه‌لیه‌وە بووە. دەنگی ته‌قینه‌وەی گه‌ورە و دەنگی ته‌قه له نه‌جه‌فی كۆن بیستراوە.
ووتوێژەكانیش بۆ ئه‌وەی مزگه‌وته‌كه بدرێته دەست ڕێبه‌رانی شیعه ئاینزاكان وەك دەگوترێت له بن به‌ستی داوە. له شه‌ویشدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌لیكۆپته‌ریش بۆردوومانی شوێنی میلیشیاكانی شاری نه‌جه‌فیان كردووە.
هاوكاتیش له‌شكری ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ووڵاتیه‌كی توركیا و دوو ووڵاتی عێراقی له بۆسه‌یه‌کدا له شاری تكریت ی باكوری عێراق كوژراون.