چه‌ند ڕاپۆرتێكی جودا هه‌یه دەربارەی ئه‌وەی پۆلیسی عێراقی یاخود میلیشیاكانی شیعه ئاینزاكان كۆنتڕۆڵی مزگه‌وتی پیرۆزی ئیمامی عه‌لی دەكات.
وەزیری ناوخۆی عێراقی دەڵێت پۆلیس و دەسه‌ڵاتدارە ئاینیه‌كانی شیعه‌كان چوونه‌ته ناو مزگه‌وته‌كه‌وە و نزیكه‌ی 500 چه‌كداریان دەستگیر كردووە و كاربه‌دەستان كۆنترۆڵی شارەكه‌یان به دەسته.
یاریدەدەری باڵای مه‌لای شیعه ڕادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در و ژمارەیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تر كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون دەڵێن میلیشیاكان هێشتا كۆنترۆڵی مزگه‌وته‌كه دەكه‌ن.
جێی باسه، له زوویه‌كی ئه‌مڕۆدا سه‌در ڕازی بوو به‌وەی كه مزگه‌وته‌كه بخاته ژێر دەسه‌ڵاتی ئه‌و پیاوە ئاینیانه‌ی كه په‌یوەندییان به ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانیه‌وە هه‌یه.
له لایه‌كی ترەوە، وەزیری ته‌ندروستی عێراقی دەڵێت له ماوەی 24 سه‌عاتی ڕابوردوودا نزیكه‌ی 77 كه‌س كوژراوە و 70 كه‌سی تر له شاری نه‌جه‌ف بریندار بووە.