Accessibility links

چه‌كدارانی عێراق هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی شۆفێرێكی لۆری توركی به‌ بارمته‌ گیراو دەكه‌ن - 2004-08-19


چه‌كدارانی عێراق هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی شۆفێرێكی لۆری توركی به‌ بارمته‌ گیراو دەكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كۆمپانیه‌ی كه‌ ئه‌م ووڵاتیه‌ توركیه‌ كاری بۆ دەكات له‌ ماوەی 72 سه‌عاتدا له‌ عێراق نه‌كشێته‌وە.

به‌ڵام كۆمپانیای گواستنه‌وە و گه‌یاندنی بلنتور دەڵێت هه‌ر له‌ دوای سه‌ربڕینی كارمه‌ندێكی تری كۆمپانیاكه‌یان به‌ ناوی مورات یوجه له‌ مانگی ڕابووردوودا‌، ئه‌وان هه‌موو كارمه‌ندەكانیان له‌ عێراق كشانۆته‌وە.

ته‌له‌فزیۆنی توركی كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا بارمته‌یه‌كی توركی نیشان دەدات كه‌ ناوی ئایه‌تواڵڵا جه‌زمانه‌ و داوای یارمه‌تی له‌ خێزانه‌كه‌یی و سه‌رۆك وەزیرانی توركی رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگان دەكات.

XS
SM
MD
LG