وەزیری به‌رگری عێراقی حازم ئه‌لشه‌علان دەڵێت پێویسته ئه‌و چه‌كدارە شیعه ئاینزانه‌ی له شاری نه‌جه‌ف شه‌ڕ دەكه‌ن دەبێت خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن یاخود ڕووبه‌ڕووی هێرشی گه‌ورە دەبنه‌وە.
به‌ڕێز شه‌علان له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نه‌جه‌ف له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، گوتویه‌تی لایه‌گرانی چه‌كداری مه‌لای شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در بژاری ئه‌وەیان دەدرێتێ كه‌وا چه‌كه‌كانیان دابنێن و له ماوەی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌و شوێنه جێبهێڵن. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا هێزی سه‌ربازی وانه‌كه‌یان دەداتێ كه هه‌رگیز بیریان نه‌چێته‌وە.
وەزیری به‌رگری دوا به دوای جارێكی تر دەستپێكردنه‌وەی شه‌ڕ له‌و شارەدا و بومباران كردنی شوێن و جێگه‌ی ئه‌و میلیشیانه‌ی كه له چواردەوری مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لیدان، ئه‌و تێبینیانه‌ی دابوو.