سه‌رۆك بوش نه‌خشه‌ی ڕێكخستنه‌وەی هێزەكانی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، ئه‌م گۆرانكارییه‌ش به گه‌ورەترین گۆڕان دادەنرێت كه له ماوەی 50 ساڵی ڕابووردوودا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرابێت.
به‌ڕێز بوش دەڵێت هه‌ندێ له هێزەكان دەهێنرێنه‌وە ووڵات و هه‌ندێكی تریان دەنێرێن بۆ شوێن و جێگای نوێ تاوەكو ڕووبه‌رووی مه‌ترسی تیرۆرزمی چه‌رخی 21 هه‌مین ببنه‌وە.
هه‌روەها گوتی وەك به‌شێك له پلانه‌كه‌ی، نزیكه‌ی 60 بۆ 70 هه‌زار سه‌رباز له دەرەوەی ووڵات دەهێنێته‌وە بۆ ناو خاکی ئه‌مریكا. ئه‌و هه‌نگاوەش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار ئه‌ندامی خێزانه‌كان و كارمه‌ندە سیڤیڵیه‌كان دەبێت.
باوەڕدەكرێت ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ربازەكانیان لێ دەكێشرێته‌وە، ئه‌وروپا و ئاسیا بێت. جێی باسه له هه‌ردوو جێگه‌دا ، له پاش جه‌نگی جیهانی دووەمه‌وە له‌شكری ئه‌مریكی به شێوەیه‌كی سه‌رەكی تیایدا بڵاوكراوەته‌وە.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ووتارێكدا بۆ ڕێكخراوی سه‌ربازە دێرینه‌كانی شه‌ڕی بیانی ئه‌مریكا له وولایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.