Accessibility links

ڤاتیكان ئامادەیه‌ ڕۆڵی دانووساندەری له‌ نه‌جه‌ف هه‌بێت - 2004-08-16


ڤاتیكان له‌ پێناو كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕەكانی شاری نه‌جه‌ف، ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ ئه‌وەی ببێته‌ دانوساندەر له‌ نێوان لایه‌نگرانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در و سه‌ربازە عێراقیه‌كان و سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كاندا.

كاردیناڵ ئه‌نجێلۆ سۆدانۆ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به گوێگرانی ڕادیۆی ئیتالی گوت: ئه‌گه‌ر هاتوو پاپا جۆن پۆڵ داوای لێكرا ببێته‌ ناوبژیكه‌ر ئه‌وا ئه‌و به‌ خۆشحاڵیه‌وە به‌و ڕۆڵه‌ ڕازی دەبێت.

هه‌روەها كاردیناڵ سۆدانۆ گوتیشی ڤاتیكان داوا دەكات سروشتی پیرۆزی نه‌جه‌ف بپارێزرێت و ڕێزی لێ بگێرێت.

XS
SM
MD
LG