Accessibility links

شاندێكی عێراقی به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بۆ نه‌جه‌ف نێرراوە - 2004-08-16


ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وەدان به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی كاتی ڕازی بوون به‌ ناردنی شاندێك بۆ نه‌جه‌ف وەك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ ئاینزاكان.. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كاندا ڕابگرێت.

له‌ كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی كه له‌ به‌غدا دەبه‌سترێت، نزیكه‌ی 1,300 سه‌ركردەی سیاسی و ئاینی به‌شداری دەكات و تیایدا تیشك خراوەته‌ سه‌ر ئه‌و شه‌ڕەی له‌ نه‌جه‌ف له‌ نێوان لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كاندا ڕوویداوە‌.

ئه‌و شاندەیه‌ش كه‌ بریارە بۆ نه‌جه‌ف پچن، هه‌وڵ دەدەن نامه‌یه‌ك بدەنه‌ دەست مه‌لای شیعه‌كان و تیایدا داوا دەكه‌نمزگه‌وتانه‌ چۆڵ بكه‌ن و له‌شكری تایبه‌تی خۆیان بكه‌نه‌ ڕێكخراوێكی سیاسی. پێشتریش موقته‌دا ئه‌لسه‌در گوتویه‌تی ئه‌و تا مردن دەجه‌نگێت.

له‌ ماوەی دوانزدە ڕۆژی ڕابووردوودا، سه‌دان له‌ لایه‌نگرانی ئه‌و مه‌لایه‌ له‌ شه‌ڕەكاندا گیانیان له‌ دەستداوە. هه‌روەهاش له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و ناوچه‌یه‌دا كوژراوە.

XS
SM
MD
LG