چه‌كدارە عێراقیه‌كان ئه‌و ڕژنامه‌وانه به‌ریتانیه‌یان ئازاد كردووە كه له شه‌وی پێنج شه‌ممه‌دا فڕاندبوویان و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كرد بوو ئه‌گه‌ر هاتوو هێزەكانی ئه‌مریكا له نه‌جه‌ف نه‌كشێته‌وە.
ئازاد كردنی جه‌یمس براندۆن ته‌نها له پاش چه‌ند كاتژمێرێك له داواكارییه‌كه‌ی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در هات كه داوای ئازادكردنی ئه‌م په‌یامنێرەی ڕۆژنامه‌ی سه‌ندەی ته‌له‌گرافی كردبوو.
میلیشیاكان ئه‌م په‌یامنێرەیان ته‌سلیم به ئۆفیسی مه‌لای شیعه‌كان له شاری به‌سرەی باشوری عێراق كردووە.
جێی باسه، چه‌كداران له شه‌وی ڕابووردوودا به‌ڕێز براندۆنیان له هۆتێلێكی شاری به‌سرە فڕاند. به‌ڕێز براندۆن پاش ئازادكردنی گوتویه‌تی بارودۆخی باشه و زۆر سوپاسی چه‌كدارانی سه‌دری كرد كه‌وا یارمه‌تی ئازادكردنیان داوە.