كۆمه‌ڵێك چه‌كداری عێراقی رۆژنامه‌وانێكی به‌ریتانیان فڕاندووە و هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كردووە، ئه‌گه‌ر هاتوو هێزەكانی ئه‌مریكا له ماوەی 24 سه‌عاتدا له شاری نه‌جه‌ف نه‌كشێنه‌وە.
پۆلیس دەڵێت ئه‌و چه‌كدارانه له درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر هۆتێلێكی شاری به‌سرە له باشوری عێراق. چه‌كداران پێش ئه‌وەی ڕۆژنامه‌وان جه‌یمس براندۆن بفڕێنن، بۆ دوو جار ته‌قه‌یان له لاقی كردووە.
یاریدەدەرانی مه‌لای شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له لای خۆیانه‌وە داوای ئازادكردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌یان كردووە.
له لندن كاربه‌دەستان دەڵێن ڕۆژنامه‌ی سه‌ندەی ته‌له‌گراف چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وە كردۆته‌وە كه‌وا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له به‌سرە بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ی ئه‌وان كاری كردووە.