Accessibility links

مه‌شخه‌ڵی ئۆڵه‌مپیك گه‌یشتۆته‌وە ئه‌سینا  - 2004-08-11


مه‌شخه‌ڵی ئۆڵه‌مپیك گه‌یشتۆته‌وە ئه‌سینا واته‌ ئه‌و شوێنه‌ی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ گه‌ڕانێكی پێنج مانگی به‌ مه‌ودای 78،000 هه‌زار كم له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دەستپێكرد،

به‌ سه‌دان كه‌س پێشوازیان له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ مه‌شخه‌ڵه‌كه‌یان به‌ دەسته‌وە بوو و ڕایان دەكرد.

مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ دەكریته‌ ناو كه‌شتیه‌كی زۆر كۆنی یۆنانی و له‌ دواییدا به‌ڕێ دەكرێت بۆ به‌ندەری پیرایه‌س (Piraeus) و له‌وێشه‌وە له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به‌ڕێدەكرێت به‌رە و ئه‌كرۆپۆلس (Acropolis).

بڕیارە شه‌وی هه‌ینیش ئاگری دەستپێكردنی ئۆڵه‌مپیكی پێ دادەگیرسێنریت.

XS
SM
MD
LG