هێزەكانی ئه‌مریكا له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا هانی دانیشتوانی شاری نه‌جه‌فیان داوە شارەكه چۆڵ بكه‌ن و هه‌ڕەشه‌یان له چه‌كداران كردووە و گوتویانه ئه‌گه‌ر نه‌جه‌ف به‌جێ نه‌هێڵن ئه‌وا دەكوژرێن.
هێزەكانی ئه‌مریكا و ئاسایشی عێراقیش له گه‌ڕەكی سه‌در له به‌غدای پایته‌خت له شه‌ڕو پێكداداندان.
له درەنگانێكی رۆژی سێشه‌ممه‌دا، حكومه‌تی عێراقی به‌ڵێنی دا به له‌ناو بردنی ئه‌و چه‌كدارانه و داوای لێ‌كردن سوود له‌و لێخۆشبوونه گشتیه وەربگرن و چه‌كه‌كانیان دابنێن.
له به‌رەوپێشچوونێكی تردا، دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی فه‌رمانیان به پارته‌كه‌ی سه‌ر به ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كردووە بنكه‌كه‌یان له به‌غدا چۆڵ بكه‌ن. جێی باسه دادوەرێكی عێراقیئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و برازاكه‌ی تاوانبار كردووە و فه‌رمانی دەستگیركردنی داوون و ئه‌مانیش دەڵێن ئه‌و كارە پاڵپێوەنه‌رێكی سیاسی له دواوەیه.