شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزەكانی ئه‌مریكا و میلیشیاكانی سه‌ر به مه‌لای شیعه ڕادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له شاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بۆ ڕۆژی شه‌شه‌م به‌ردەوامه.
شایه‌تحاڵی بارودۆخی شارەكه دەڵێن دەنگی تۆپ و ته‌قینه‌وە و فڕینی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی بیستراوە كه یه‌كێكه له شوێنه هه‌رە پیرۆزەكانی موسوڵمانه شیعه‌كان.
له هه‌مان كاتدا، له ناوەندی شاری به‌غدا بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا چێنراو ته‌قیوەته‌وە كاتێك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوە. تا ئێستاش قوربانی بوونی هیچ كه‌سێك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.