كاربه‌دەستانی ئسرائیلی دەڵێن ئیسرائیل بڕیاریداوە له‌سه‌ر ئه‌وەی ڕێگه به هه‌ندێك له پۆلیسه فه‌له‌ستینیه‌كان بدرێت چه‌ك هه‌ڵبگرن تاوەكو یارمه‌تی كۆتایی هێنان به‌و نائارامیه‌ی بارودۆخی ناوخۆ بهێنن.
له ماوەی سێ ساڵی ڕابووردوودا، ئیسرائیل ڕێگه‌ی به فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌دەدا چه‌ك به ئاشكرایی هه‌ڵبگرن.
پێشتریش، هێزەكانی ئیسرائیلی پاش هه‌وڵێكی درێژخایه‌نی یه‌ك مانگی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی به موشه‌ك بۆ ناو باشوری ئیسرائیلی، له كه‌رتی غه‌ززە و به‌یت حه‌نوون كشاونه‌ته‌وە.