له عێراق شۆفێرێكی تری تورك ته‌قه‌ی لێكراوە و كوژراوە. كاربه‌دەستانی توركیا و خزم و كه‌سوكاری ئه‌و شۆفێرە دەڵێن ته‌رمی عوسمان ئا‌ڵیسان له مردووشۆرخانه‌یه‌كی شاری موسڵ له باكوری عێراقدا دۆزراوەته‌وە.
ئه‌مه‌ش بۆ جاری دووەمه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە شۆفێرێكی تورك له عێراقدا بكوژرێت پاش ئه‌وەی كاسێتێكی ڤیدیۆیی گروپێكی ئیسلامی توندڕەو له ڕێگه‌ی ماڵپه‌رەكه‌یانه‌وە له سه‌ر ئنته‌رنێت كوشتنی به بارمته گیراوی ووڵاتی تورك مورات یووجه‌ی بڵاوكردبۆوە.
جێی باسه، پێشتر دیار نه‌مانی ئه‌و دوو شۆفێرە توركه له عێراقدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام چارەنووسیان نه‌زانراو بوو.