توركیا ڕادەگه‌یه‌نێت له ماوەی پێكدادانێكدا له دەرەوەی شا‌ری دیار به‌كر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، هێزەكانی ئاسایش دوو جه‌نگاوەری كوردیان كوشتووە. هه‌روەها دەسه‌ڵاتداران گوتویانه پێنج گومانلێكراوی تریش له ماوەی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دەستگیر كراون.
هێزەكانی توركیا هه‌ر له مانگی ڕابووردووە دەستیان كردووە به ئۆپه‌راسیۆنی دژ به جه‌نگاوەرەكان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وەی جه‌نگاوەرە كوردەكان هێرشیان كردە سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شا‌ری دیار به‌كر كه تیایدا پاسه‌وانێك كوژراو ژمارەیه‌كی تریش بریندار بوون.
جێی باسه، جه‌نگاوەرە كوردەكان هه‌ر له دوو مانگ له‌مه‌و به‌ردا ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی پێنج ساڵه‌یان ڕاگرتووە.
له هه‌مان كاتدا، توركیا دەڵێت چوار سیاسه‌تمه‌داری كوردی تاوانبار كردووە به‌وەی كه په‌یوەندییان به‌و جه‌نگاوەرە كوردانه‌وە هه‌یه و بڕیارە له 22 ی مانگی دەی داهاتووە وە جارێكی تر دادگایی بكرێنه‌وە. ئه‌و چوار سیاسه‌تمه‌دارە ، كه له ناویاندا چالاكی گێڕی به‌ناوبانگ له‌یلا زانایان تیادا بوو، پێش ئازادكردنیان له مانگی شه‌شی ڕابوردوودا و پێش بڕیاردان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وە به سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یاندا، ئه‌وان بۆ ماوەی 10 ساڵ له زیندانیدا بوون.