پاریزەرێكی مافی مرۆڤی سوری دەڵێت: سوریا نزیكه‌ی سه‌د گیراوی سیاسی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئازاد كردووە، له‌وانه سه‌ركردەیه‌كی كۆمه‌نیسته كه بۆ نزیكه‌ی 30 ساڵه له زیندانه‌كانی سوریا دایه.
پارێزەر ئه‌نوەر ئه‌لبوونی گوتویه‌تی چالاكی گێڕ عیماد شیها و دوو ئه‌ندامی تری سه‌ر به گروپێكی ئیسلامی قه‌دەغه كرا‌و كه له ساڵی 1975 دەستگیر كراون ئازاد كران.
به‌ڕێز ئه‌لبوونی دەڵێت ئه‌و پێشبینی دەكات وەك به‌شێك له جێبه‌جێكردنی بڕیاری لێخۆشبونه‌كه‌ی سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ ئازاد كردنی 250 گیراوی سیاسی، به‌ند كراوی تریش ئازاد بكرێت. هه‌رچه‌ندێكیشه له ماوەی دوو هه‌فته‌ی ڕابووردوودا دەیان كه‌س ئازاد كراوە.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیارە ئازاد بكرێن، نزیكه‌ی 70 كوردی تێدایه كه پاش پێكدادانه‌كانی سه‌رەتای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئاسایش دا له باكوری ڕۆژهه‌ڵات دەستگیر كران.