Accessibility links

یاخیبوان له‌ عێراق بۆرییه‌كی نه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وە - 2004-08-03


له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێن یاخیبوان له‌ دووری 120 كم له‌ باشوری شاری كه‌ركوك بۆرییه‌كی نه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وە و بۆته‌ هۆی وەستاندی گوێزانه‌وەی نه‌وت بۆ توركیا.

په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە پێمان ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا كارمه‌ندانی دەزگای ئاگركوژێنه‌وە سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكه‌ن.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG