ئه‌م گوتارە بیروباوەڕی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكایه
كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا دەڵی ئامانجی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق دا ئه‌وەیه كه یاریدەی عێراقیه‌كان بدەن له دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تی ئازادا كه له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بێت و له به‌رژەوەندی ئه‌وان كاربكات.
كۆڵن پاوەڵ دەڵێت " سه‌رۆك جۆرج دەبلیو بوش و ڕێبه‌رانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانانیش به‌لێنیان دا عێراق ئازاد بكه‌ن تاوەكو كۆتایی به سامناكترین ڕژێمی به‌دكار بهێنن. هه‌روەها به‌ڵێنیشیان دا به‌وەی سه‌روەری بۆ خودی عێراقیه‌كان بگه‌ڕێننه‌وە. ئێمه به‌ڵێنی خۆمان بردە سه‌ر، ئه‌وەتا هاوڵاتیانی عێراقی ئێستاكه ڕێبه‌ری نوێی خۆیان هه‌یه و دەرفه‌تی نوێیان بۆ ڕەخساوە تاوەكو چارەنووسی خۆیان دیاری بكه‌ن... به شێوەیه‌ك كه خۆیان به گونجاوی دەزانن."
به‌ڕێز كۆڵن پاوەڵ دەڵێت ئێستاكه عێراق ووڵاتێكه یاسا به‌ڕێوەی دەبات و نه‌ك به زەبری هێز به‌ڕێوە دەچێت. " حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی غازی ئه‌لیاوەر و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیر به سه‌رەتایه‌كی باش دەستیان به كارەكانیان كرد. به مه‌به‌سی وەرگرتنی په‌ند له هه‌ندێ له هه‌وڵه سه‌رەتاییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی دیموكراسی، له‌و بارەیه‌وە عێراق ئێستاكه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كاریگه‌ری ناوە به مه‌به‌ستی پێكهێنانی یه‌كێتیه‌كی نمونه‌یی بۆ دامه‌زراندنی داد تاوەكو بتوانن هێمنی و ئارامی ناوخۆی ووڵات ڕابگیرێت و هه‌روەهاش به‌رگری له هاووڵاتیانی خۆی بكات."
حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی عێراق دەسه‌ڵای خۆی له دەستورە كاتیه‌كه‌وە وەرگرتووە و ئه‌و دەستورەش له لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وە داڕێژراوە. ئه‌و دەستورە پشتگیری له مافه‌كانی مرۆڤ دەكات و تیایدا دەسه‌ڵاتی مه‌دەنی كۆنتڕۆڵی له‌شكر دەكات. هه‌روەهاش پشتیوانی له دەسه‌ڵاتی دادوەری سه‌ربه‌خۆ دەكات. ئێستاكه هه‌ر بیست و شه‌ش وەزارەته‌كه‌ی عێراق له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی عێراقیه‌كاندا كاردەكه‌ن.
نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان و هه‌روەها كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقی بێ لایه‌ن دەستیان به كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووە بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی قۆناغی گواستنه‌وە و بڕیارە له كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی دوو هه‌زار و پێنج دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا كۆڵن پاوەڵ دەڵێت ئه‌مریكا په‌یمانێكی جدی دابوو به‌وەی كه هه‌رچی له توانایدا هه‌یه بیكات به مه‌به‌ستی یاریدەدانی عێراقیه‌كان له‌و دەمه‌ی كه ئه‌وان دەست به گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات دەكه‌ن و به‌رەو دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراتی دەڕۆن.