Accessibility links

كاربه‌دەستێكی باڵای حكومه‌تی عێراق دەڵێت هێزەكانی ئاسایشی عێراقی بارمته‌یه‌كی لوبنانیان ڕزگار كردووە  - 2004-08-03


كاربه‌دەستێكی باڵای حكومه‌تی عێراقی دەڵێت هێزەكانی ئاسایشی عێراقی بارمته‌یه‌كی لوبنانیان ڕزگار كردووە و هه‌ندێ له‌ فڕێنه‌رەكانی ئه‌و ووڵاتیه‌ لوبنانیه‌شیان گرتووە یاخود كوشتووە.

ئه‌و كاربه‌دەسته‌ به‌ دەنگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووە كه‌ له‌ ئه‌نجام لێكۆڵینه‌وە سه‌رەتاییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ گیراوەكاندا كراوە، وا دەردەكه‌وێت په‌یوەندییان به‌ گروپی ئه‌لقاعدەوە هه‌بێت و هه‌ر ئه‌و گروپه‌شن كه‌ وەڕگێڕەكه‌ی كۆریای باكوریان له‌ مانگی شه‌شی ڕابووردوودا سه‌ر بڕی بوو.

سه‌باح كازم ... ڕاوێژكاری باڵای سه‌ر به‌ وەزارەتی ناوخۆی عێراق جه‌ختی له‌م هه‌واڵه‌ كردۆته‌وە و پێشتریش له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی لوبنانیه‌وە له‌ به‌یروت ڕاگه‌یه‌ندرا.

باوەڕدەكرێت، ئه‌و یاخیبوانه‌ ئه‌‌ندامی گروپی جیهاد و ته‌وحیدی سه‌ر به‌ گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە بن كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە سه‌رۆكایه‌تی دەكرێن.

XS
SM
MD
LG