ئوتۆمبیلێك له نزیك شاری به‌عقوبه ته‌قیوەته‌وەو بۆته هۆی كوشتنی چوار پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقی. ئه‌م ته‌قینه‌وەیه له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا له باكوری به‌غدا ڕوویدا و بووە هۆی بریندار بوونی شه‌ش كه‌سی تر له گاردی نیشتمانی.
هه‌ر له به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆش دا، سه‌رۆكی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له به‌غدا كوژراوە و دوو ئه‌فسه‌ری تریش بریندار بووە.
جێی باسه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە و له ماوەی پێكدادانێكی سه‌ربازیدا له خۆرئاوای به‌غدا و به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ئه‌نبار دا، دوو ما‌رینزی ئه‌مریكی كوژراوە و دوانی تریش بریندار بووە.
له هه‌مان كاتدا، له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێن یاخیبوان بۆرییه‌كی نه‌وتیان بۆمباران كردووە كه دەكه‌وێته نزیك باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی بێیجی و بۆته هۆی وەستاندی گوێزانه‌وەی نه‌وت بۆ توركیا.