Accessibility links

ئاسایش له‌ واشنتۆنی پایته‌خت و شاری نیۆرك توند كراوە - 2004-08-02


كاربه‌دەستان له‌ واشنتۆنی پایته‌خت و شاری نیۆرك و گه‌لێك شوێنی دیكه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكادا ئاسایشیان توندتر كردووە، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وەی هۆشداری پیلانێكی گروپی ئه‌لقاعدە بۆ سه‌ر ناوەندە داراییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرابوو.‌‌

حكومه‌تیش پێنج نیشانه‌ی دیاریكردووە كه‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆرستیان بۆ سه‌ر دەكرێ، له‌وانه‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی سه‌همی نیۆرك و بینای چاودێری دارایی نێونه‌ته‌وەیی و بانكی جیهانی له‌ و‌اشنتۆن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش‌ له‌ شاری نیۆرك پۆلیس دوو تونێلی داخستووە كه‌ به‌ ئاڕ‌استه‌ی ناوچه‌ی دارایی شارەكه‌ دەڕوات. له‌ واشنتۆن، كاربه‌دەستانی ئاسایش ئه‌و ئوتۆمبیله‌ گه‌ورانه‌ دەپشكنن كه‌ به‌رەو بانكی جیهانی و بینای چاودێری دارایی نێونه‌ته‌وەیی دەڕۆن.

جێی باسه‌، به‌رزكردنه‌وەی ڕادەی ئاسایش له‌و شوێنانه‌دا پاش كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا تۆم رج هات كه‌ تیایدا گوتی ئه‌و هۆشدارییانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ندێ زانیارییه‌ كه‌ له‌‌ دوو سه‌رچاوەی دەزگای زانیاریه‌وە پێیان گه‌یشتووە.

XS
SM
MD
LG